سەمیر هەورامی: گرفتەکانی بەردەم ناردنی پشکی هەرێم بەرەو چارەسەر دەڕۆن

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی
SNN-عەلی حەمەسەعید
بۆ ڕۆژی دووەم كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی خستنەبواری جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا لە بودجەی گشتی عێراق لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق بەردەوامییان هەیە، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات گرفتەكانی بەردەم ناردنی پشكی هەرێم بەرەو چارەسەر دەڕۆن.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تااڵەبانی سەرۆكی شاندی هەرێم لە بەغدا بە SNNی ڕاگەیاند: لە شاری بەغدا درێژە دەدەین بە کۆبوونەوەکانمان بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی ئەو كێشە و ئاستەنگانەی بۆ ناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق هاتونەتە ئاراوە، هاوكات ئەوەی تا ئێستا ئەنجاممانداوە لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەتایبەت وەزیری دارایی عێراق پێشكەوتنی زۆرباشی بەخۆیەوە بینیوە و هەردولامان ئامادەیمان دەربڕیوە بۆ جێبجێكردنی یاسای بودجەی گشتی.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبونەوەكانی داهاتوماندا كە ڕەنگە ئەمڕۆ ئەنجامی بدەین لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراقی كۆدەبینەوە و پرسی ڕادەستكردنی پارەی فرۆشتنی نەوتیش یەكلا دەكەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی گفتوگۆكانمان درێژە پێدەدەین دواجار لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆدەبینەوە.
وتەبێژەكەی سەرۆكی شاندی هەرێم لە بەغدا ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی تائێستا پێی گەیشتوین ئەوەیە كە هەردولامان ئامادەیمان دەربڕیوە بە پابەندبونمان بە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق، بۆ ئەمەبەستەش ئێمە بەهەموو شێوەیەك ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بۆ پێشوازیكردن لە هاتنی هەر لیژنەیەك لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق و پێدانی داتاو زانیاری، بۆیە گەشبینین كە پشكی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



