دەستەی دەستپاکی عێراق: لەم مانگەدا 53 فەرمانی دەستگيرکردن بۆ ژمارەيەک بەرپرس دەرچووە

لۆگۆی دەستەی دەستپاکی عێراق
SNN
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند: “لە میانی ئەم مانگەدا، 53 فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە”.
دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاويکردەوە: “لەم مانگەدا، ھەشت فەرمانی دەستگیرکردن و 45 فەرمانی بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە”.
راشيگەياند: “فەرمانەکان بۆ سێ ئەندامی ئێستا و ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران، وەزیرێکی پێشوو و دوو وەزیری پێشووتر، دوو پارێزگاری ئێستا، حەوت بەڕێوەبەری گشتی ئێستا و حەوت بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو و بەڕێوەبەرێکی گشتیی پێشووتر و 23 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەرکراوە”.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە 26 لەو بەرپرسانەی کە فەرمانەکانیان بۆ دەرکراوە راسپێردراون و 18یان فەرمانی بانگھێشتکردنیان بۆ دەرکراوە، چواریان رەوانەی لایەنی دیکەی لێکۆڵینەوە کراون و دووانیان رەوانەی دادگاکانی لێکۆڵینەوە کراون و یەکێکی دیکەش کە فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ دەرکراوە، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەرکراوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
12 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
14 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
12 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
14 hours لهمهوپێش



