مستەفا کازمی “عێراق پێداگیرانە بەردەوامە لە ھەنگاوەکانی بەرەو چاکسازی ئابووریی”

SNN
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند: عێراق پێداگیرانە، بەردەوامە لە ھەنگاوەکانی بە ئاراستەی چاکسازی ئابووریی.
ئەمڕۆ سێشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی پێشوازی لە جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی بانکی نێودەوڵەتیی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، فەرید بلحاج کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا، سەبارەت بە چۆنیيەتی پتەوترکردنی ھاوکاریی نێوان عێراق و بانکی نێودەوڵەتی لەسەر بوارەکاندا گفتوگۆکراوە بە تایبەتیش ئەوەی کە پەیوەستە بە میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هاتووە:
“لە میانی دیدارەکەدا، ژمارەیەک لە پڕۆژە کەڵەکەبووەکانی بانکی نێودەوڵەتی لە عێراق تاوتوێکراوە و لەوبارەیەوە ھەردوولا لەسەر دەستکردن بە جێبەجێکردنەوەی پڕۆژەکان رێککەوتن”.
باس لەوەشکراوە کە مستەفا کازمی رایگەیاندووە، وێرایی بەرەنگارییەکان، بەڵام عێراق پێداگیرانە بەپێی دیدێکی درێژمەودا، بەردەوامە بەئاراستەی چاکسازیی ئابووریی و وتی:
“حکومەت لە بەرژەوەندییەکانی عێراق، یەکەمجار گرنگی بە پێداویستییەکانی گەل دەدات و ھەوڵیش دەدات سوود لەو راسپاردانە وەبگرێت کە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان وەک بانکی نێودەڵەتی پێشکەش بە عێراقی دەکەن”.
ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی دیدارەکەدا، جێگیری سەرۆکی کۆمەڵەی بانکی نێودەوڵەتی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، فەرید بلحاج ستایشی هەنگاوەکانی حکوومەتی عێراقی لەبارەی چاکسازی ئابووریی کردووە و رایگەیاندووە، بە گرنگییەوە دەڕواننە پەڕەی سپی کە حکوومەتی عێراق بە ئامانجی چاکسازی ئابووریی پێشکەشی کردووە.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



