
SNN
گۆڕانی کەشوهەوا قسە و باسی زۆری لەسەر دەکرێت و بە یەکێک لە مەترسیەکانی بەردەم دانیشتوانی زەوی بەوانەی ئێستا و نەوەی داهاتووشەوە دادەنرێت و بە پێی ئەنجامی نوێترین توێژینەوە زیاتر لە یەک لە سەر سێی ئەو کەسانەی بەهۆی گەرماوە دەمرن، هۆکاری مردنەکەیان راستەوخۆ پەیوەستە بە گۆڕانی کەشوهەوا.
گۆڤاری نەیچر ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە، کە دەریدەخات لە کۆی ئەو کەسانەی لە نێوان ساڵانی 1991 بۆ 2018 لە 72 شاری جیهان بە هۆی گەرماوە مردوون، هۆکاری سەرەکی مردنی 37٪یان راستەوخۆ پەیوەندی بە گۆڕانی کەشوهەواوە هەبووە.
ئانا ڤیچدۆ کابرێرا بەرپرسی تیمی توێژینەوەکە باسی لەوەکردوە: “دەکرا رێگری لە مردنی ئەو کەسانە بکرێت، کە بە هۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە”.
توێژەران هێماشیان بەوەکردوە: “مردن بە هۆی گەرماوە تەنها یەکێک لە جۆرەکانی مردنە لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا و ساڵانە دیاردەکانی وەک لافاو، زریان و وشکەساڵی کە ئەوانیش بەرهەمی گۆڕانی کەشوهەوان دەبنە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤەکان”.
هەر بە گوێرەی توێژینەوەکە: “زۆرترین حاڵەتەکانی مردن بە هۆی گەرمبوونی زەوی لە وڵاتانی ئەمریکای باشور تۆمارکراون و ناوچەکانی باشوری ئەوروپا و ئاسیاش دوو ناوەندی دیکەن کە زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدا بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی گەرمایان تێدا تۆمار دەکرێت”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



