مانگی رابردوو عێراق بە بڕی نزیکەی شەش ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: “مانگی رابردوو نزیکەی 90 ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردەکردووە و داهاتەکەشی نزیکەی شەش ملیار دۆلار بووە”.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوە کردوە: “لەمانگی ئایاردا بڕی 89 ملیۆن و 881 هەزار و 268 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە و تێكڕای هەناردەی ڕۆژانەش 2 ملیۆن و 899 هەزار بەرمیل بووە”.
روونیشیکردوەتەوە: “86 ملیۆن و 820 هەزار و 355 بەرمیل لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق هەناردەکراوە و بڕی سێ ملیۆن و 60 هەزار و 913 بەرمیلیش لە كەركوكەوە بۆ بەندەری جەیهان رەوانەکراوە”.
وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاندووە: “داهاتی نەوتی هەناردەکراو لەو مانگەدا گەیشتۆتە پێنج ملیار و 882 ملیۆن و 356 هەزار دۆلار، تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتیش 65 دۆلار و 45 سەنت بووە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


