حکومەتی ئێران: پێش کۆتاییهاتنی سەرۆکایەتی رۆحانی رێککەوتنی ئەتۆمی بەگەڕدەخرێتەوە

SNN
عەلی رەبیعی وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند: “تاپێش کۆتاییهاتنی سەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی دانوستانەکانی ڤییەننا دەگەنە ئەنجام و رێککەوتنی ئەتۆمی 2015 بەگەڕدەخرێتەوە”.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا عەلی رەبیعی رایگەیاند: هیچ یەک لەو وردەکاری و خاڵانەی تائێستا لە دانوستانەکانی ڤییەننا یەکلایی نەکراونەتەوە، بەو رادەیە گەورە نین کە ببنە رێگر و ئاستەنگ لەبەردەم گەیشتن بە رێککەوتن”.
وتیشی: “بە دڵنیاییەوە تا بەر لە کۆتاییهاتنی سەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی و دەستاودەستی دەسەڵات دانوستانەکانی ڤیییەنا دەگەنە ئەنجام و رێککەوتنی ئەتۆمی بەگەڕ دەخرێتەوە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر عەباس عێراقچی، گەورە دانوستانکاری ئێران لە ڤییەننا رایگەیاندبوو: “دانوستانەکان گەیشتوونە قۆناغی قسەکردن لەسەر ئەو بابەتانەی زۆرترین ناکۆکیان لەسەرە و رەنگە پێویست بکات لە ئاستێکی باڵاتردا درێژە بە دانوستانەکان بدرێت”.
لای خۆشیەوە پیتەر ستانۆ، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندوە: “سەرباری بوونی ناکۆکی لە دانوستانەکانی ڤییەننا، بەڵام دانوستانەکان بەردەوام دەبن و دواجار دیپلۆماسی سەردەکەوێت”.
جەختیشی کردوەتەوە: “تاکە رێگای کرداری بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران، سەرخستنی دانوستانەکانی ڤییەننایە بۆ بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015”.
ساڵی 2018 دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕاندنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران، حکومەتی تارانیش پابەندبوونەکانی بەو رێککەوتنە هەڵپەسارد.
زیاتر لە دوو مانگە دانوستانێکی چڕ لە ڤییەنا لە ئارادایە بەمەبەستی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا و پابەندبوونەوەی ئێران بە رێککەوتنی ئەتۆمی.
لەو دانوستانانەدا نوێنەرانی ئێران و وڵاتانی روسیا، چین، بەریتانیا، فەرەنسا چۆنێتی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی تاوتوێ دەکەن و ئەمریکاش بە ناڕاستەوخۆ ئاگاداری وردەکاری دانوستانەکانە.
دانوستانەکان لە کاتێکدان کە بڕیارە لە مانگی حوزەیراندا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەبچێت و دیار نییە کە شوێنگرەوەی حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێستا چ سیاسەتێکی بەرامبەر بە دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەکەی دەگرێتەبەر.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


