پاش دەستگیرکردنیان، داوایی ئازادکردنی تیمی گەلی کوردستان و بادینان لە دهۆک دەکرێت

گەلی کوردستان و بادینان
SNN-
بەهۆی رووماڵكردنی خۆپیشاندانی ناڕەزایی مامۆستایان و فەرمانبەرانی دهۆك دژی نەبوونی مووچەو خراپی ژیان و گوزەرانیان، هێزە ئەمنییەكانی دهۆك كاروان سادق پەیامنێری كەناڵی گەلی كوردستان و تیمی رۆژنامەوانی دەزگای میدیایی بادینانیان دەستگیركردووەو دەستیشیان گرتووە بەسەر مۆبایل و كەرەستە رۆژنامەوانییەكانیاندا.
كەناڵی گەلی كوردستان، داوا دەكات هەرچی زووە تیمی رۆژنامەوانی گەلی كوردستان و دەزگای میدیایی بادینان ئازاد بكرێن و كەلوپەلە رۆژنامەوانییەكانیشیان بۆ بگەڕێندرێتەوەو چیتر رووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە، پێویستیشە دامەزراوە پەیوەندیدارەكان بێنە دەنگ بۆ ئازادكردنی میدیاكاران و پاراستنی ژیانیان.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ 16ی ئایار، مامۆستایانی سنوری پارێزگای دهۆک لە دژی پێنەدانی مووچەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، هێزێکی ئەمنی هەڵی کوتایە سەر خۆپیشاندەران و ژمارەیەکی زۆری لێ دەستگیرکردن، لەگەڵ ئەوەشدا پەیامنێرێکی کەناڵی گەلی کوردستان و ستافی کەناڵی بادینیان دەستگیرکران.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



