ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری زۆری كردووەته سه‌ر یارییه هونهرییە جه‌نگییه‌كان له كه‌ركوك

یاری هونهرییە جه‌نگییه‌كان
حسین کەرکوکی- SNN Sport
له‌و چالاكییه وه‌رزشییانه‌ی كه رێکكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له سه‌ری و تا رادەیهكی زۆر وه‌رزشكاره‌كانی دابڕاندووه له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان ، یارییه‌كانی هونه‌ری به‌رگری و جه‌نگییه به هه‌موو چهشنەكانیهوه ، له ئێستادا له سایه‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ژیان ، لە کەرکوک هۆڵه‌كانی یارییه جه‌نگییه‌كان به په‌رۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی دهرگاكانیانن.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری كۆرۆنا له سه‌ر ئاستی توانای یارییه‌كه و یاریزانه‌كانیان ، راهێنه‌ری 2 یاری هونه‌ری جه‌نگی قسە لەسەر یاریەکە دەکەن.
چالاك مه‌حمود سه‌رپه‌رشتیاری هۆڵی كیك بۆكسینگی چالاك وتی:” گومان له‌وه‌دا نیه رێکكارهكان كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه له سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كان لە ژیاندا، له نێویشیاندا وه‌رزشه ، به تایبه‌تی ئه‌و وه‌رزشانه‌ی كه پێویستیان به هۆڵ و راهێنانی به كۆمه‌ڵ هەیە” .
هه‌روه‌ها وتی” زۆر ئه‌سته‌مە یاریزانی یارییه‌كه‌مان به بێ راهێنه‌ر و له نێو هۆڵدا راهێنان بكات ده‌رئه‌نجامیش بتوانیت به‌ره‌وپێش بچێت ، بێگومان به هه‌مان شێوه بۆ راهێنه‌ریش ، دابرانی ماوەی زۆر دور له راهێنان ئاستی هونه‌ری لاواز ده‌بێت “.
له كۆتاییدا وتی ” به‌ڵام له هه‌موویان گرنگتر ته‌ندروستی یاریزانان و كۆمه‌ڵگایه ، ئێمه‌ش پابه‌ندی رێنماییه‌كان ده‌بین ” .
له‌لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د عه‌بدولجه‌بار راهێنه‌ری تایكواندۆی یانه‌ی سۆلاڤ و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وتی ” قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا كاریگه‌ری زۆر خراپی هه‌بوو له ئاستی خۆم و یاریزانه‌كانم “.
وتیشی ” له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌كو فێرگه ده‌ستمان پێكردن و یاریزانه‌كانمان ته‌مه‌ن بچووك بوون، به ته‌مای كاری گه‌وره بووین به تایبه‌تی له پشووی هاویندا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وازمان نه‌هێنا و ناچار بووین له‌ماڵی خۆمان به رەچاوكردنی رێنماییە ته‌ندروستییه‌كان ، راهێنانه‌كانمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه‌ی نزیكی ماڵی خۆمانن “.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



