لەقلەقەکانی بەریتانیا گەڕانەوە بۆ هێلانەکانی خۆیان دوای چەندین سەدە

باڵندە لەقلەقەکانی بریتانیا فۆتۆ: GETTY
SNN–
چەند راپۆرتێکی ژینگەیی لەبەریتانیا دەریانخستووە کە لەقلەقەکانی ئەو وڵاتە دوای چەندین سەدە توانییان هێلکە بنێنەوە و لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەک هێلکەیان ترەکیون.
ئەو باڵندەیە چەندین سەدەیە لە بەریتانیا نەیتوانیوە ژیان بکات و بەمدواییانە گەڕاوەتەوە پاش ئەو باشبوونەی لە ژینگەی بەریتانیا هەستی پێدەکرێت.
رۆژنامەی گاردیان نوسیوێتی “لە رووداوێکی کەم وێنەدا ئەمڕۆ یەکێک لە هێلکەکانی باڵندەیەکی لەقلەق لەناو هێلانەکەی خۆیدا ترەکیوە”.
دامەزراوەی وایت ستۆرک بڵاویکردۆتەوە “لەناوچەی ویست ساسیکس باڵندەکە بینراوە و سەرقاڵی کۆکردنەوەی خواردن بووە بۆ بێچووە تازە بووەکەی”.
لیوسی گرۆفز بەرپرسی دەزگای ژینگەیی بەریتانیا رایگەیاندووە “ساڵی پاریش ئەو لەقلەقانە ویستوویانە ژیان بۆخۆیان دروستبکەن، بەڵام هەوڵەکەیان سەری نەگرتووە”.
وتیشی: “لە بەرنامەماندایە بۆ ساڵی 2030 زیاتر لە 50 باڵندەی نێر و مێ لە ناوچەکە بنێنەوە و گورە بکرێن”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



