
بودجەی عێراق
SNN
راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری رایگه‌یاند، دوو بڕگه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2022 جیاواز ده‌بێت له یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری مستەفا کازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری رایگەیاند: “ره‌شنوسی بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2022 دو مادده‌ی جیاواز ده‌بێت له یاسای بودجه‌ی 2021، مادده‌ی یه‌كه‌میش په‌یوه‌ندی به داهاتی نه‌وته‌وه هه‌یه، وه‌ك نرخی به‌رمیلێك نه‌وت و بڕی هه‌نارده و فرۆشتنی نه‌وت، ئه‌وه‌ش بەهۆی ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی ئابوری جیهان بۆ قۆناغی دوای كۆرۆنا و بوژانەوەی بازاڕی وزە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
باسی لەوەشکرد: “مادده‌ی دوه‌م كه بودجه‌ی ساڵی داهاتوو له بودجه‌ی ئه‌مساڵ جیاده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه عێراق روبه‌ڕوی بە هۆی زیادبوونی داهاتەوە بڕی قه‌رز و كورتهێنان کەمدەبێتەوە و پارە بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان و بوژاندنەوەی ناوچەکان تەخان دەکرێت”.
بەهۆی ئەوەی عێراق لەبەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختەدایە، پێدەچێت عێراق بە بێ پەسەندکردنی بودجە پێبنێتە سآڵی 2022، لە بارەی وەها ئەگەرێکیش راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری وتی: “لە وەها دۆخێک‌دا یه‌ك له‌سه‌ر دوازده‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ خه‌رجده‌كرێت و كێشه دروست نابێت، به‌ڵام پرۆژه‌ی نوێ به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌ندرێت.”
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
31 mins لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
31 mins لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش



