
یوسف حەسەن قائیمقامی کۆیە
SNN
به‌پێی بڕیارێكی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم قائیمقامی قه‌زایی كۆیه بۆ ماوه‌ی 60 ڕۆژ له پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه‌و قائیمقامی قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت، تائێستا به‌ره‌سمی هیچ نوسراوێك بهمن نه‌گه‌یشتووه‌و بێباكم ده‌چمه به‌رده‌م دادگا.
یوسف حه‌سه‌ن حسێن، قائیمقامی قه‌زای كۆیه له‌باره‌ی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه بە میدیای رەسمی یەکێتی راگەیاندوە: “تائێستا هیچ نوسراوێكی ره‌سمی بهمن نه‌گه‌یشتووه‌و من له‌پۆسته‌كه‌م به‌رده‌وامم”.
وتیشی: “هه‌ر بڕیارێكی حكومه‌ت هه‌بێت له‌سه‌ر من، بێ دوودڵی پابه‌ند ده‌بم، به‌ڵام لام سه‌یره هیچ نوسراوێك بهمن نه‌گه‌یشتووه و نوسراوێك به‌ئیمزای وه‌زیری ناخۆ له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی من له‌سۆشیالمیدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی كراون، قائیمقامی قه‌زای كۆیه وتی: “من بێباكم له‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌م كراون و تاكه قائیمقامم له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه دووجار چوومه‌ته دادگا‌و ئه‌و تۆمه‌تانه‌م رهتكردوهتهوهكه ئاڕاسته‌م كراون”.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئیمزای رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی یوسف حه‌سه‌ن حسێن، قائیمقامی قه‌زای كۆیه له كاره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ پاشان له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌كراون بدرێته دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


