
SNN
سەرباری ناڕەزایەتی نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ، پەرلەمانی دانیمارک یاسای دەرکردنی پەناخوازانی پەسەندکرد.
پەرلەمانی دانیمارک بەدەنگی 70 پەرلەمانتار یاسای دەرکردنی پەناخوازان و گواستنەوەیان بۆ وڵاتێک لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا یان ناردنەوەیانی بۆ وڵاتی یەکەم پەسەند کرد.
لەدەنگدانەکەدا تەنها 24 پەرلەمانتار دژی ئەو یاسایە وەستانەوە.
حکومەتی دانیمارک بە نیازە ژمارەی وەرگرتنی پەنابەران بگەیەنێتە سفر و بەپێی راپرسییەک زۆرینەی هاووڵاتیانیشی پشتیوانی لەو خواستە دەکەن.
شارلۆت سلێنتە، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پەنابەرانی دانیمارک ئەو یاسایەی بە دژایەتیکردن لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ ناوبردووە و رایگەیاندوە: “رەتکردنەوەی داواکاری پەناخوازان و لەبەرچاونەگرتنی داواکارییەکانیان کارێکی نابەرپرسیارانەیە و دژی پێوەرەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤە”.
پێشتریش کۆمیساریای باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە دانیمارک کردبوو لەو هەوڵەی پاشگەز ببێتەوە و رایگەیاندبوو: “یاسای لەو چەشنە مافی ئەو کەسانە پێشێل دەکات کە لەهەوڵی بەدەستهێنانی ئاسایش و ژیانێکی پارێزراودان و مامەڵەیەکی لەو جۆرە و دەرکردنیان وەک سزادان وایە و ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


