
SNN
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، دەربارەی ئەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەنجامی بدات، گەشبین نییە.
پوتین، لە میانەی کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سان پترسبورگ کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی رووسی (TASS)ەوە رێکخرابوو، تیایدا ئاژانسە هەواڵییە گرنگەکانی جیهان و لە نێویشیاندا ئاژانسی ئانادۆڵو ئامادە بوون، لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
ناوبراو، پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکا-ی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەشدا کە پەیوەندییەکان لە دۆخێکی خراپدان.
سەرۆکی رووسیا، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە هەردوو وڵات رێ لە یەک بگرن و بەرژەوەندییەکانی یەکتر لەبەرچاوگرن، وتیشی: “ئەوەی وای کردووە پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکا بکەونە ئەم دۆخەوە، ئێمە نین”.
ڤلادیمیر پوتین، باسیشی لەو کۆبوونەوەیە کرد کە بڕیارە لە 16ی حوزەیراندا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەنجامیبدات و رایگەیاند: “دەربارەی ئەنجامەکانی ئەم کۆبوونەوەیە چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی زۆر گەورە ناکەم. هەرچەندە رووسیا دروستکەری کێشەکان نییە بەڵام هەندێک بەرژەوەندی دژبەیەکمان لەگەڵ ئەمریکا هەیە”.
سەرۆکی رووسیا، جۆ بایدن-ی بە سیاسەتمەدارێکی خاوەن ئەزموون وەسف کرد و هیواشی خواست کۆبوونەوەکەی نێوانیان ئەرێنی بێت.
هفبفا باگ قگباس اسئاسد سدڤ ڤس افدفگڤاگا
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
2 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
2 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
2 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
2 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
3 hours لهمهوپێش



