هەپەگە: روون نييە پێشمەرگەکان بە مين يان هێرشی تورکيا زيانيانپێگەيشتووە

SNN
ناوەندی راگەياندنی هەپەگە لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “گەریلاکانمان بە مەبەستی هۆشداریدان بە هێزەکانی سەربە پارتی بە چەکی سوک تەقەی ئاسمانیان کردووە”، دەشڵێت “بۆمان روون نەبووەتەوە، ئەو زرێپۆشە بە مین یان بە بۆردوومانی تورکیا زیانی پێگەیشتووە”.
لە راگەيەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: “دوای ئەوەى هێزەکانی پارتی چوونە کامپی هێزەکانمان لە ناوچەى مەتینا، هێزەکانمان بە ئامانجی هۆشیارکردنەوە بە چەکی کەسی تەقەیان بە ئاسماندا کردووە، هیچ یەک لە زرێپۆشەکان گوێیان بەو هۆشیارکردنەوەیە نەداوە و بەردەوام بوون لەسەر جموجوڵەکەیان”.
دەشڵێت “دوای ئەوە چۆن گورزیان لێدراوە و لەلایەن کێوە لێیاندراوە، ئەوە روون نەبووەتەو، کە ئاخۆ مینی چێندراوی پێشتر تەقیوەتەوە، یان هێرشی ئاسمانی روویداوە”.
More News
-
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
9 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
22 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
9 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
22 hours لهمهوپێش



