
نەوت
SNN
ئەلسکاندەر نۆڤاک سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەگەر وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت پابەندی پێشنیازی ئاژانسی وزەی جیهانی بن بۆ ڕاگرتنی وەبەرهێنان لە پرۆژە نەوتییە نوێیەکان، ئەوا پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 200 دۆلار.
بەگوێرەی ماڵپەڕی “روسیا تودەی” ئەلسکاندەر نۆڤاک، سەرۆکوەزیرانی رووسیا لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی (بترسبۆرگ)ی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری ئابووری ڕایگەیاندووە، ” پابەندبوون و پەیڕەوکردنی پلانەکانی ئاژانسی وزەی جیهانی لەبارەی کەمکردنەوە یاخود ڕاگرتنی وەبەرهێنان لەپرۆژە نەوتییە نوێیەکان، لێکەوتەی گرنگی دەبێت”.
ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو پێشنیازە دەبێتە هۆکاری ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بگاتە 200 دۆلار”.
وتەکانی سەرۆکوەزیرانی رووسیا، لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەوبەر ئاژانشی وزەی جیهانی داوای لەبەرهەمێنەرانی کەرتی نەوت لەجیهاندا کرد چیتر پاڵپشتی پرۆژەی نەوتی نوێ نەکەن، ئەوەش وەک هەڵمەتێک بۆ پارێزگاری کردن لەکەشوهەوای جیهان و کەمکردنەوەی دەردانی گازە گەرمەکان و گەیاندنی رێژەیان بەسفر تا ناوەڕاستی ئەم سەدەیە.
More News
-
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
29 mins لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
29 mins لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
1 hour لهمهوپێش



