
SNN
لە ئەنجامی بۆردومانێکی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە ناوچەیەکی نێوان کفری و خورماتوو ژمارەیەک چەکداری ئەو رێکخراوە کوژران.
لەوبارەوە میدیای رەسمی یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردوەتەوە: “لە سنوری گوندی پەڵکە کە کەوتووەتە نێوان کفری و خورماتوو لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە مۆڵگەکانی داعش بۆردومان کراون”.
راشیگەیاندوە: “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا هەشت چەکداری داعش کوژراون”.
ئەم بۆردومانە دوای ئەوەدێت، کە سێ شەممەی رابردوو هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە بە هاوکاری هێزێکی تایبەتی هاوپەیمانان هەر لە نێوان کفری و خورماتوو ئۆپراسیۆنێکیان لە دژی داعش ئەنجامدا.
لەماوەکانی رابردوودا چەکدارانی داعش چەندین جار لەو ناوچەیە پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگە و هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان دابوو.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش



