جی 7 لەسەر سەپاندنی باج بە سەر کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری تەکنەلۆژیا رێککەوت

SNN
وەزیرانی دارایی وڵاتانی ئەندام لە گروپی جی 7 لەسەر دیاریکردنی بڕی باجی سەپێنراو بەسەر کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری تەکنەلۆژیا رێککەوتن.
بەپێی رێککەوتنی وەزیرانی دارایی وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا،فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا و ژاپۆن لەمەودوا کۆمپانیا گەورەکانی بواری تەکنەلۆژیا پێویستە رێژەی 15٪ی داهاتەکەیان وەک باج بدەنە ئەو وڵاتانەی تیایدا چالاکن.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزیرانی دارایی جی 7 ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی ئەوەی ساڵانە چەندین ملیار دۆلار لە کۆمپانیاکانی وەک گوگڵ، مایکرۆسۆفت، ئەمازۆن و فەیسبووک وەربگیرێت و لە پێناو خزمەتگوزاری گشتی ئەو وڵاتانەی تیایدا چالاکن تەرخان بکرێت.
هەر وەک باسیان لەوەشکردووە: “بڕیارەکەیان لە دۆخی ئێستادا دەبێتە هۆی ئەوەی چەندین وڵات سەرچاوەی پێویستی داراییان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەستبکەوێت”.
لەساڵانی رابردوودا چەندین وڵات لەرێگەی سەپاندنی باجی کەم یان لێخۆشبوونی باج هەوڵی راکێشانی کۆمپانیا گەورەکانی بواری تەکنەلۆژیایان دەدا، تا لەو وڵاتانە کاربکەن، ئەمەش دەرفەتی یەکسانی کێبڕکێی بۆ کۆمپانیا بچوکەکان لەبار دەبرد.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
11 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
11 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
11 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
11 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
12 hours لهمهوپێش



