قوباد تاڵەبانی دەستپێکردنی دروستکردن و دابەشکردنی ژمارەی بێهاوتای کەسی راگەیاند

SNN
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەستپێکردنی دروستکردن و دابەشکردنی ژمارەی بێهاوتای کەسی راگەیاند و باسی لەوەشکرد: “بە ئاڕاستەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لەڕێی بانکەوە، هەنگاوی باشمان بڕیووە”.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم سەردانی وەزارەتی دارایی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: ” بە ئاڕاستەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لەڕێی بانکەوە، هەنگاوی باشمان بڕیووە.”
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم وتیشی: “وەزیری دارایی وئابوری هەمیشە جەختی لەوە كردۆتەوە لەسەر بنەمای بایۆمەتری موچە دابەش بكرێت.”
لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک دران لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و میلاکات و ڕێکخستنەوەی پەیكەری حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بایۆمەتری.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەستپێکردنی درووستکردن و دابەشکردنی “ژمارەی بێهاوتای کەسی” ڕاگەیاند کە بریتییە لە ژمارەیەکی تایبەت بە هەر مووچەخۆرێک و هاوکار دەبێت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بە مووچەخۆران کە یەکێکیان کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بە ئەلکترۆنی بکرێت.
جەختیش کرایەوە، کە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای داتاکانی بایۆمەتری بێت وەک لەیاسای چاکسازییدا هاتووە.
More News
-
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
1 hour لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
2 hours لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
1 hour لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
2 hours لهمهوپێش



