بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی پەرۆشی لێکتێگەیشتنی ھاوبەشە لەنێوان ھێزە کاریگەرەکان

SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی عێراقەوە کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پرسە سیاسی و ئەمنییەکانەوە کرا و هەردوولا راشکاوانە هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقەوە خستەروو. ھاوسەرۆکی یەکێتی چارەسەری سیاسییانە و ئاشتییانەی بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق و ھێزە کوردی و عێراقییەکان دووپاتکردەوە.
روونیکردەوە: یەکێتی پەرۆشی لێکتێگەیشتنی ھاوبەشە لەنێوان ھێزە کاریگەرەکان، چونکە باوەڕی نەگۆڕمان بە سازان و گفتوگۆ ھەیە لەسەر کۆی پرسەکان و تەنھا لەرێگای دیالۆگ و بنەما دەستوورییەکان دەتوانین رێکبکەوین و زاڵبین بەسەر ناکۆکی و گرفتەکان. دەبێت وڵات لەم دۆخە پڕ لەکێشمەکێش و ململانێیە رزگاربکەین و نەھێڵین چیتر خەڵک و گەلەکەمان ببنە قوربانی ململانێ سیاسییەکان.
لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقەوە بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و وتی، دەبێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و چاودێرانی نێودەوڵەتیش رۆڵێکی گرنگیان لە چاودێریکردنی دۆخەکەدا هەبێت.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ھاوسەرۆک راشکاوانە ئاماژەی بە مەترسی و ھەڕەشە جدییەکانی سەر پرۆسەی سیاسی لە ھەرێم و عێراق کرد و روونیکردەوە، یەکێتی بەھەموو شێوەیەک دژی ھەر ھەوڵێک دەوەستێتەوە کە سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و ئابووری ھەرێم و عێراق تێکبدات و رایگەیاند، ھەموو خەمێکمان روو لەڕەوینەوەی کێشەکان و دووبارە بونیادنانەوەی متمانەیە لەنێوان هێز و لایەنەکان و سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



