توێژینەوەیەک: خواردنی رۆژانە دوو ژەم میوە ئەگەری تووشبوون بە شەکرە کەمدەکاتەوە

SNN
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئوستڕاڵیا دەریخستووە، خواردنی بەردەوامی میوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە ئەو کەسانەی رۆژانە لانیکەم دوو ژەم میوە دەخۆن بە بەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی میوە ناخۆن بە رێژەی 36٪ ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوویان کەمترە.
هاوکات ئەوەشخراوەتەڕوو، کە ئەو کەسانەی میوە دەخۆن کەمتر تووشی نەخۆشیەکانی وەک پەستانی خوێن و قەڵەوی و نەخۆشیەکانی دڵ دەبن.
لەو توێژینەوەدا بۆ ماوەی پێنج ساڵ زانیارییە تەندروستییەکانی حەوت هەزار و 700 هاووڵاتی ئوستڕاڵی وردبینی و شیکاریی بۆکراوە.
توێژەرانی ئوستڕاڵی باسیان لەوەشکردوە، کە خواردنەوەی شەربەتی میوە نابێتە جێگرەوە بۆ میوە، چونکە رێژەی شەکری زۆرە و مادە ریشاڵییەکانیشی کەمە.
نزیکەی 450 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان نەخۆشی شەکرەی جۆری دوویان هەیە و 374 ملیۆن کەسیش ئەگەری هەیە تووشی ئەو نەخۆشیە بن.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
8 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
8 hours لهمهوپێش



