بافڵ تاڵەبانی “دکتۆر بەرهەم کاندیدی ئێمەیە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار”

بافڵ تاڵەبانی و دکتۆر بەرهەم
SNN
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: تاوەکو ئەمڕۆ کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دکتۆر بەرهەم ساڵح-ە.
بافڵ تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی شەرقییە کە ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە پەخش دەکرێت دەڵێت، “بەرهەم ساڵح توانیویەتی لە دۆخێکی زۆر قورسدا خزمەتی ئەم میللەتە بکات، بۆیە تا ئێستا کاندیدی ئێمەیە بۆ ئەو پۆستە.”
وتیشی “یەکێتی بە هێزەوە لە بەغدا ئامادە دەبێت، هێشتا زۆر زووە بۆ قسەکردنی لەسەر هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنەکان، ئێمە لە کوردستان لێکتێگەیشتنمان هەیە لەگەڵ هەندێک لایەن، بەڵام دژی هیچ لایەنێک نییە و پێمان وایە دەبێت کورد لەم قۆناغەدا یەکگرتوو و یەک هەڵوێست بێت.”
لەبارەى سەردانەکە بۆ بەغدا، بافڵ تاڵەبانی وتی “ئێمە لەگەڵ هاوکارەکانی خۆمان زۆر شتمان باس کرد، بە دڵنیاییەوە باسی هەڵبژاردنەکانمان کرد، گەلی کورد داوای هەڵبژاردنی نەکردووە بەڵام ئامادەین بۆی، تەنانەت یەکێتی بڕوای وایە کە دەبێت لەم کاتەی ئێستادا هەڵبژاردن بکرێت.”
دەشڵێت “پێمان وایە دەبێت هەڵبژاردنەکان لە کەشێکی سەقامگیر و ئاسایشدا ئەنجام بدرێت، دور لە هەموو دەستێوەردانێک، پێمان باشە لایەنێکی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکات، بەڵام سەروەری عێراق زۆر گرنگە بۆ ئێمە و پێمان وایە دەبێت دۆسیەی هەڵبژاردنەکان لە دەستی خۆماندا بێت.”
بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، هیوادارین هەڵبژاردنەکان سەرکەوتوو بن و هەروەها “حکومەتێکی باشتر پێکبهێنرێت کە لەوەى ئێستا زیاتر خزمەتگوزارتر بێت.”
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
19 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
19 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
20 hours لهمهوپێش



