ئەنجومەنی دادوەری عێراق روونکردنەوەيەکی لەسەر ئازادکردنی قاسم موسڵيح بڵاوکردەوە

قاسم-موسڵیح
SNN
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق روونكردنەوەیەكی لەبارەی بڕیاری ئازادكردنی قاسم موسڵیح فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار بڵاوكردەوە و رایگەیاند: “هیچ بەڵگەیەكیان نییە كە موسڵیح بە كوشتنی ئیهاب وەزنی چالاكوانی عێراقی تۆمەتباربكات”.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: “دادگا لە هەر كەیسێكدا، مامەڵە لەگەڵ ئەو بەڵگانەدا دەكات كە لەبەردەستیدا هەیە تا بە گوێرەی یاسای پەیوەندیدار بڕیاری لەسەر بدات، ئەوان لە كەیسی ئیهاب وەزنی چالاكوانی كوژراوی عێراقیدا، هیچ بەڵگەیەكیان دەست نەكەوت كە تاوانەكە بە قاسم موسڵیح ببەستێتەوە”.
ئەوەشی روون كردووەتەوە: “لەلایەن دادوەرانەوەی موسڵیح بە كوشتنی ئیهاب وەزنی تۆمەتبار كرابوو، بەڵام كاتێك رووبەڕووی دادگا كرایەوە، هیچ بەڵگەیەكی ڕووبەڕوو نەكرایەوە، لەوەش زیاتر دەركەوت لە رۆژی كوژرانی وەزنییدا، موسڵیح لە دەرەوەی عێراق بووە”.
دوێنێ چوارشەممە، قاسم موسلیح فەرماندەی حەشدی شەعبی ئازادکرا، کە مانگی رابردوو بە تۆمەتی کوشتنی چالاکوانان و هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە فەرمانی مستەفا کازمی دەستگيرکرا.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش



