ئەنتۆنی بلینکن: هێرشەکانمان بۆ سەر گروپەکانی سەر بە ئێران بە فەرمانی بایدن بووە

SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی لە سەر سنوری عێراق و سوریا بە فەرمانی راستەوخۆی جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە و تیایدا سێ کۆگای چەک کراونەتە ئامانج.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانکدا رایگەیاند: “سوپای ئهمهریكا بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆکی وڵاتهكهمان هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئەو پێگانەی لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانەوە لە ناوچەکانی سەر سنووری عێراق و سووریا بەکاردەهێنرێن”.
وتیشی: “ئەو گرووپانەی بۆردومان کراون، بەرپرسیاری ئەو هێرشانەن، كه لە ماوەی رابردوودا کراونەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمهریکا لە عێراق.”
هەر وەک روونیشیکردوەتەوە دوو کۆگای حزبوڵا و سەیدوشوهەدا لە سوریا و کۆگایەکیشیان لە عێراق بۆردومان کراوە.
جەختیشی کردوەتەوە، “هەموو کات وەڵامی هێرشەکانی ئەو گروپانە دەدەنەوە و کاردانەوەیەکی ورد و ئامانجداریان هەبووە و پەیامێکی روونیان بۆ گروپەکانی سەر بە ئێران ناردووە”.
بەپێی زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە بۆردومانی ئەمریکا بۆ سەر ژمارەیەک لە چەکدارانی حەشدی شەعبی لە سەر سنوری عێراق و سوریا لە ناوچەی قائیم لانیکەم چوار چەکدار کوژراون.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
9 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
10 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
9 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
10 hours لهمهوپێش



