“بازرگانان یاری بە نرخەکانەوە دەکەن بەهۆی نەبوونی چاودێری ئابووری”

SNN
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: “ئامادەی تەواومان دەربرێوە بۆ دروستکردنی چاودێرییەکی ئابووری ورد بۆ سەر ئەو بابەتە خۆراکیانەی کە لە عێراق دەفرۆشرێن بەهۆی ئەوەی بازرگانان نرخەکان بە ویستی خۆیان دادەنێن و یاری بە بازاڕ نەکەن”.
حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: بە داخەوە کە هیچ چاودێرێکی ئابووری و ئاسایشی خۆراک لە بازاڕەکاندا بوونی نییە، لەم ئەنجامەشدا بازرگانان بە ویستی خۆیان یاری بە نرخەکانەوە دەکەن و چۆن بیانەوێت بەو جۆرە زیادی دەکەن، وە وەزارەتی بازرگانیش هیچ پەیوەندییەکی بە نرخەکانەوە نییە کە لە بازاڕدا بوونی هەیە.
نایف لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی” وەزارەتی کشتوکاڵ دەتوانێت هێزێکی چاودێری نرخ و ئابووری بەهێز لەنێو بازاڕەکانی عێراقدا دروستبکات، بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بازاڕ و نرخەکان بکات، تا بتوانێت ئەو خۆراکانەی کە بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت بە نرخی راستەقینەی خۆی بێت، بەڵام یاسا رێگە بەمە نادات”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



