قوباد تاڵەبانی: لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان سەرقاڵی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتین

SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی وت “سەرقاڵی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتین بۆ پارێزگار و قایمقامەکان، هەروەها لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانداین لەگەڵ بەغدا”
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بە مەبەستی ماڵئاوایی کردنی کۆنسوڵی بەریتانیا بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی کۆنسوڵی کرد کە لە ماوەی دوو ساڵی کارکردنیدا لە هەرێم رۆڵی گرنگی بینیوە لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێم لە پرسی ریفۆرم و چاکسازی و بەتایبەتیش لە بواری یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا. هیواشی خواست لە قۆناغی داهاتوودا پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت بە تایبەت کە حکومەتی هەرێم پرۆسەی دروستکردنی حکومەتی ئەلەکترۆنی دەست پێکردووە و لەمەشدا پێویستی بە هاوکاری زیاتری بەریتانیا هەیە.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا، کە تیایدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵی کۆنسوڵ و حکومەتی بەریتانیادا کە لەماوەی رابردوودا لەلایەکەوە هەوڵی لێکنزیککردنەوەی لایەنەکانی ناوخۆی هەرێمیان داوە و لەلایەکیتریشەوە هاوکاری حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرالیشیان کردووە بۆ ئەوەی لەڕێی دانووستانەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن. هەر لەم چوارچێوەیەشدا جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لە نیەتی حکومەتی هەرێم کە دەیەوێت یاسای بودجە جێبەجێ بکات و ئامادەیی حکومەتیشی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانیتری نێوان هەرێم و بەغدا لەڕێی دانووستانەوە.
لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کرد حکومەتی هەرێم سەرقاڵی پرۆسەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانە بۆ پارێزگار و قایمقام و بەڕیوبەرەگشتییەكان ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی رۆتین و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەیمس تۆرنتن سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد کە لە ماوەی رابردوو پشتیوانێکی باشی کۆنسوڵخانەی بەریتانیا بووە و ئاماژەی بەوەشدا کە لە داهاتووشدا ئاستی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەریتانیا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



