
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەردانى هەریەک لە پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان، حزبى شیوعیى کوردستان و حزبى زەحمەتکێشتانى کوردستانى کرد.
لە کۆبوونەوەکاندا کە مستەفا سەید قادر جێگرى سەرۆک ئامادەيبوو، دۆخى ناوخۆ و تەحەدییەکانى ئێستا و داهاتووى بەردەم هەرێمى کوردستان، پێشهاتەکانى عێراق بەگشتى، یەکڕیزى و نووسینى دەستوور، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵى عیراق، تاوتوێکران.
وێڕاى خستنەڕووى بۆچوون و تێبینییەکانیان لەسەر تەواوى پرسەکان و دۆخەکە بەگشتى، لایەنە سیاسییەکان هاوڕا بوون کە دەبێ هەمووان بە یەکڕیزى و تەبایى و چارەسەرى کێشەکان بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن، ڕووبەڕووى دۆخەکە و تەحەدییەکان ببنەوە و سەقامگیریى سیاسى بپارێزرێت.
هەروەها، نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوەکان و لایەن و پێکهاتەکاندا لە هەوڵەکانى بۆ یەکڕیزى و تێپەڕاندنى کێشە و قەیرانەکان بەردەوام دەبێت. سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیریى لایەن و پێکهاتەکان لە هەوڵ و هەنگاوەکانى سەرۆکایەتى دەربڕى و جەختى لەوە کردەوە کە هەرێمى کوردستان وەک هەمیشە بە لانەى پێکەوەژیان و پاراستنى ئازادییەکان دەمێنتێتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
13 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
14 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
13 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
14 hours لهمهوپێش



