وەزارەتی بازرگانی عێراق: بەشەخۆراک زیادی کردووە و کوالێتیەکەشی بەرزە

SNN
وتەبێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند: “به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیانیان زیادكردوه و سه‌رجه‌م ئه‌و مادده خۆراكیانهشی له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه دابه‌شده‌كرێن، كوالێتیان به‌رزه.
محه‌مه‌د حه‌نون، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی رایگەیاند: به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره 160ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاردراوه به‌زیادكردنی بابه‌ته‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان و لە ئێستادا پێکدێن لە دۆشاوی ته‌ماته، فاسۆلیا، پاقله، نۆك، شه‌كر، ئارد، برنج و ڕۆنی خوارده‌مه‌نی”.
جەختیشیکردەوە: “دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ساڵی رابردودا تاڕاده‌یه‌ك به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان روی له‌كه‌مبونه‌وه كرد، به‌هۆی ته‌رخان نه‌كردنی بودجه‌ی پێویست، به‌ڵام له‌ئێستادا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر كراون و باشترین به‌شه خۆراكی مانگانه دابینده‌كرێت”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رەتتیشیکردەوە کوالێتی بەشە خۆراک نزم بێت و باسی لەوەکرد: “به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان كوالێتیان به‌رزە و سه‌رجه‌میان باشترین خۆراكن و له‌لایه‌ن لیژنهكانیشهوه پشكنینیان بۆكراوه.”
هەر وەک وتیشی: “هاووڵاتیان سه‌رسام ده‌بن به‌كوالێتی مادده خۆراكیه‌كان، یه‌كێك له خواردنه‌كانیش برنجی به‌سمه‌تی هیندی ڕه‌سه‌نه، هه‌روه‌ها فاسۆلیای ئه‌رجه‌نتینی و رۆن و شەکری بەرازیلیشی تێدایە”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش



