هونەرمەندانی کوردستان: شەڕی کورد بە کورد، خەنجەرێکی ژەنگاوییە دوژمن لێماندەدات

SNN
لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ رێگری لە هەڵگیرسانی شەڕی کورد بە کورد ژمارەیەک لە هونەرمەندانی هەر چوار بەشی کوردستان داوایان کرد حزبەکان بە هەستیارییەوە مامەڵە بکەن و نەکەونە داوی شەڕی براکوژییەوە.
گروپی هونەرمەندان بۆ پشتگیری و یەکڕیزیی کورد کە پێکهاتووە لە هونەرمەندانی هەر چوار بەشی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا لە شاری هەولێر مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕی کورد بە کوردیان خستەڕوو.
لە کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکەدا هونەرمەند دیار دێرسیم رایگەیاند: “ئێمە وەک هونەرمەندان شەرمدەکەین باسی شەڕ بکەین، ئێستا مەترسیی شەڕی کورد بەکورد دەبینین، ئێمە بڕوامان بەوەهەیە کە گەلی ئێمە دەنگیان بکەنە پاڵ دەنگمان و رێگە لە مەترسیی هەڵگیرساندنی شەڕ بگرین”.
وتیشی: “ئێمە دەزانین ئەو شەڕی کورد بە کورد، خەنجەرێکی ژەنگاوییە دوژمان لێماندەدات، ئێمە وەک هونەرمەندان ئاشتیی دەخوازین”.
لای خۆشیەوە هونەرمەند ناسر رەزازی وتی: “داگیرکەرانی کوردستان سەرباری هەموو ناکۆکیەکانیان بۆ دژایەتی کورد یەکیان گرتووە، ئەگەر حیزبەکانی کوردستان نەتوانن بە گفتوگۆ و ئاشتیی دابنیشن ئەوا مەترسیی گەورە لەسەر کوردستان هەیە. داگیرکەرانی کوردستان دەیانەوێت کورد نەمێنێت”.
جەختیکردەوە: “جارێکی تر دڵسۆزانە داوا دەکەین کە ئەم شەڕە نەبێت، ئەمریکا و بە حیزبەکانی وتووە ئەگەر ئێوە یەک نەبن ئێمە پشتگیرییتان ناکەین، شەڕی ناوخۆ گەورترین ئەزمونی پیشان ئێمە دا، ئەگەر شەڕی ناوخۆ نەبوایە ئەوا کوردستان دە هێندە پێشکەوتبوو”.
ماوەیەکە گرژییەکانی نێوان پارتی و پەکەکە لە هەڵکشاندان و ئەوەش ترسی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ و شەڕی کورد بە کوردی دروستکردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


