فەرمانگەی میدیا و زانیاری: هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیل لە کوردستان بوونی نییە

لۆگۆی حکومەتی هەرێم
SNN
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەریمی کوردستان هەواڵێکی رۆژنامەی کەیهانی ئێران لەبارەی کوژرانی ژمارەیەک ئەندامی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە هەولێر رەتدەکاتەوە و جەختیش دەکاتەوە هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیل لە کوردستان بوونی نییە.
لە راگەیەنراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاندوە: “رۆژی سێشەممە رۆژنامەی کەیهانی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون”.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم راشیگەیاندوە: “ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە رەت دەکەینەوە و رای دەگەیێنینەوە کە ئەم هەواڵە راست نییە و هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نییە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی ڕق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان”.
فەرمانگەکە داوای لە دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران كردووە “ڕێگە لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە چەواشەکارییانە بگرن کە خزمەت بە پەیوەندییەکانی هەردوولا ناکات”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


