
SNN–عەلی حەمەسەعید
كاركردنی كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان لە یەكێك لە پرۆژەكانی شاری هەولێر، بووەتە هۆی شكانی بۆری ئاوی ئیفراز یەكی هەولێر، بەوهۆیشەوە زیاتر لە %35ی دانیشتووانی هەولێر بۆ ماوەیەكی نادیار بێئاو دەبن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN پێشنیوەڕی ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنجامی كاركردنی كۆمپانیایەك لە یەكێك لە پرۆژەكانی وەبەرهێنان بۆری ئاوی ئیفراز یەكی هەولێر لە نزیك گوندی بەرد حوشتر شكاوە و تا ئێستاش نەتواندراوە بۆرییەكە چاكبكرێتەوە.
بەهۆی شكانی ئەو بۆرییەوە زیاد لە %35ی دانیشتووانی شاری هەولێر كە خۆیان لە زیاد لە 30 گەڕەك دەبینێتەوە بۆ ماوەیەكی نادیار بێئاو دەمێننەوە، ئەمە جاری یەكەم نییە ئەو بۆرییە دەشكێت بەڵكوو لە ماوەی رابردوودا زیاد لە 18 جار بۆری ئیفرازی ئاوی هەولێر شكاوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو پرۆژەیە پێشر لەلایەن ئەمریكییەكانەوە دروستكراوە و شوێنی تێپەڕبوونی بۆری ئاوی پرۆژەكە دیارينەكراوە لە چ شوێنێكی هەولێردا تێدەپەڕێت.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بۆ چاككردنەوەی بۆرییەكە، SNN چەند جارێك پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر كرد بەڵام ئامادە نەبوو وەڵامی پەیوەندییەكانمان بداتەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی نزیكەی مانگێك دەبێت گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر سەریهەڵداوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



