دوای ناردنی 200 ملیارەكە لێبڕین دەمێنێت، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی وەڵام دەداتەوە

دیناری عێراقی
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەدوای چاوەڕوانییەكی زۆر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە فەرمی گەیشتنی بڕی 200 ملیار دیناری لە بەغداوە بۆ هەرێم ڕاگەیاند، بەڵام پرسیاری سەرەكی فەرمانبەران ئەوەیە ئاخۆ لە دوای گەیشتنی ئەم 200 ملیار دینارە لێبڕینی مووچە كۆتایی دێت، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی لە SNNەوە وەڵام دەداتەوە.
بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی و ئابووی كە نەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بە فەرمی گەیشتنی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ سەر بانكی هەرێم یەكلای بوویەوە، بەڵام ئەوە ئەنجوومەنی ئابووری هەرێمە بڕیار لەسەر كۆتایی هێنان بە لێبڕینی لە %21 مووچە دەدات یاخود بڕیار دەدات ڕێژەی لێبڕین كەمبكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەداخەوە لەناو تیمی پارتی دیموكراتی كوردستان نییەتێك هەیە كە ئەگەر حكومەتی عێراق 100 هێندەی پارەكەی ئەمڕۆش ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات لێبڕینی مووچەی هەر بەردەوامی دەبێت، بۆیە بەداخەوە بڕواناكەم وەڵامی پرسیاری فەرمانبەران و مووچەخۆران بە كۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە وەڵامێكی ئیجابیان دەستبكەوێت.
ئەو بەرپرسەباڵایەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەرێكیش لە ئارادا هەیە كە لەلایەك لە هەڵبژاردنەكان نزیك بووینەتەوە و بكرێتە بانگەشەیەكی هەڵبژاردن و هاوكات لە لایەكی دیكەشەوە فشارێكی زۆری پەرلەمانتاران و هاووڵاتیان لەسەر حكومەت هەیە، ئەگەر هەیە گۆڕانكاری بەسەر كەمكردنەوەی لێبڕینی مووچەدا بێت، بەڵام ئێمە لە وەزارەتی دارایی و لە ڕەشنووسی پرۆژە یاسای بودجە دابەشكردنی مووچەمان بە لە%100 دیاریكردووە نەك بە لێبڕین.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
22 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
23 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
22 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
23 hours لهمهوپێش



