
SNN
ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی چەند کۆبوونەوەیەکیان کرد لە بارەگای دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر کە بە فەرمی پۆستەکانی فەرماندەی دژە تیرۆر و سەرۆکی دەزگای زانیاری گۆڕدران و بەرپرسانی نوێ دەستبەکاربوون.
ئاڵوگۆڕەکەش بەمشێوەیە دەبێت، لە شوێنی پۆڵاد شێخ جەنگی، وەهاب هەڵەبجەیی بووە فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆر. هەروەها قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی کرد و ئەژی ئەمینی وەک سەرۆکی نوێی دەزگای زانیاری ناساند.
قوباد تاڵەبانی داوای لە لایەنە ئەمنییەكان كرد “ئەركی ئەوانە بەردەوام بن لە پاراستنی ئارامی و ئەو ھەماھەنگییەی كە ھەیە پتەوتر بێت و بەردەوامی پێبدەن”.
جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا كە “ئەو لایەنە ئەمنییانە نابێت بەھیچ شێوەیەك دەستوەردەنە كاروباری سیاسی بەڵكو دەبێت دڵنیایی بە ھاووڵاتییان بدەن لە سەقامگیری ئارامی”، لەكۆبوونەوەكەدا، وەزیری كاروباری پێشمەرگە و سەرۆکی دەزگای ئاسایش و بریكاری وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی و بەرێوبەری پۆلیسی سلێمانی و بەرپرسی لیوای پاراستنی سلێمانی ئامادەی بوون.
ئەو پۆستانەی لە سلێمانی گۆڕانکاریان تێدا دەکرێت هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئاسایشی گشتیی سلێمانی، ئاسایشی سلێمانی، فڕۆکەخانەی سلێمانی و دەروازە سنوورییەکانە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



