هوشیار عەبدوڵا: ناردنی پارە بۆ هەرێم لەبەر تێکنەچوونی کەشی هەڵبژاردنەکانی عێراقە

SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەبەوەدەکات، ئەو 200 ملیار دینارەی بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێم، ئامادەکاریە بۆ ڕەخساندنی کەش و هەوای هەڵبژاردن، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە وەزیری دارایی عێراق ئامادەنەبووە واژۆی ناردنی پارەکە بکات.
هوشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە:”ناردنی پارە بۆ هەرێم لەلایەن عێراقەوە، پەیوەندی بەو موجامەلە سیاسیەوە هەیە، کە حکومەتەکەی کازمی ناچارە بیکات بۆ تێکنەچوونی کەش و هەوای هەڵبژاردن.”
سەبارەت بەهۆکاری ڕازینەبوونی وەزیری دارایی عێراق لەناردنی پارە بۆ هەرێم، هوشیار عەبدوڵا دەڵێت”بەپێی یاسای بودجە، پارەی هەرێم تەنها بە واژووی وەزیری دارایی عێراق خەرج دەکرێت، وەزیری دارایی ناردنی پارەی بە نایاسایی دەزانی و نەدەچووە ژێر باری، ئێستا گەر چووبێتە ژێر باری، بەشێکی پەیوەندی بە نزیکی هەڵبژاردن و موراعاتکردنەوە هەیە.”
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو مەسەلەی توندی وەزیری دارایی پەیوەستە بە یاسای بودجەوە، وتی”وەزیر دەڵێت: من یاسا جێبەجێ دەکەم، گەر پێشێلی بکەم، ڕەنگە سبەینێ بدرێمە دادگا، بەڵام سەرۆکی حکومەت دەسەڵاتی فشار لێکردن یاخود ڕازیکردنی هەیە، تا واژووی ناردنی پارە بکات.”
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



