
SNN
تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی بنیاتنهری ئاشتی مسیحی نێودەوڵەتی ناسراو بە CPT، رایگەیاند: “بەھۆی پیادەکردنی مافی ئازادی ڕادەربڕینەوە، سبەی دوشەممەو دوسبەی سێشەممە رێككەوتی 12و 13ی تەمموز، نۆ لە زیندانیانی بادینان لە دادگای تاوانەكانی هەولێر دادگایی دەكرێن”.
لە راگەیەندراوێكدا CPT ئەوەشی ئاشكراكردوە، “ئەو نۆ زیندانییەی دادگایی دەكرێن پێكدێن لە چالاكوانان: سلێمان كەمال، سلێمان موسا، فرسەت ئەحمەد، جەمال خەلیلو عامر خالید، مەسعود عەلی، شێروان تەها، کارگەر عەباس و بەندەوار ئەیوب”.
ئاماژەی بەوەشکردوە: “هەمویان بەناڕەوا تاوانباركراون بە ئەنجامدانی كاری سیخوڕی و پلانڕێژی بۆ کاری تێكدەرانە.”
ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە “زۆرێك لەم چالاكوانانە بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە بە بەرچاوی خانەوادەكانیان فڕێندراون و ئەوان تەنیا داوایان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردبو کە موچەی فەرمانبەران بدات.”
راشیگەیاندوە: “ئێمە لە تیمی CPT كوردستانی عێراق چاوەڕێی بڕیاری دادگاین و هیوامان ئازادی زیندانیانی بادینانە بۆ ئەوەی بە خانەوادەكانیان شادببنەوە.”
لە ماوەی نزیکەی یەک ساڵی رابردوودا نزیکەی 100 چالاکوان و رۆژنامەنووس لە بادینان دەستگیرکراون و لەو ژمارەیە 37 کەسیان لە زینداندا ماونەتەوە و حەوت کەسیان دادگایی کراون و سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.
دەستگیرکردن و سەپاندنی سزا بەسەر ئەو چالاکوانانەدا لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان کاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتوەتەوە و بە هەوڵێک بۆ سەرکوتی رەخنەگران و بەکارهێنانی دادگا بۆ مەرامی سیاسی لێکدراوەتەوە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



