
SNN
ئاژانسی ئەسۆشيەتد پرێس رايگەياند: “حاڵەتیکی تووشبوون بە ڤايرۆسی زيکا لە هيندستان تۆمارکراوە و لێکۆڵينەوە لە 13 حاڵەتی هاوشێوە دەکرێت”.
ئاژانسەکە باسی لەوە کردووە: “دوای دڵنیابوون لە تووشبوون بە ڤایرۆسی زیکا رۆژی هەینی کاربەدەستان لە باشور لە هەرێمی کیرالا لە هیندستان لەسەر ئاستی ناوچەکە ئاگاداریان راگەیاند، وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە وتی لێکۆڵینەوە لە 13 تووشبوونی هاوشێوە دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستە نمونەی خوێنيان لێ وەرگيراوە”.
ئەو کەسەی تووشبووە ئافرەتێکی دووگیانی تەمەن 24 ساڵە کە بۆ منداڵبوون لە نەخۆشخانەی شاری سیرۆڤانانسابورام بووە، دوای پشکنین دەردەکەوێت تووشی ڤایرۆسی زیکا بووە، کە بەهۆی مێشوولەوە دەگوازرێتەوە.
خانمانی دووگیان بەتایبەتی مەترسیان لەسەرە و ئەگەری هەیە نەخۆشیەکە بۆ ماناڵەکەیان بگوازرێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕانکاری زگماکی پێی دەوترێت (گویلان-باری) نەخۆشیەکەی دەگمەنە لە نەخۆشیەکانی بەرگری.
بەپێی ناوەندی دژە نەخۆشیەکان و خۆپاراستن لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، زیکا بەزۆری لە رێگای پێوەدانی مێشوولەوە بڵاودەبێتەوە، بەڵام لەوانەیە لە رێگای پەیوەندی سێکسیەوە بگوازرێتەوە.
بۆ یەکەم جار ڤایرۆسەکە لە مەیمووندا لە دارستانی زیکا لە ساڵی 1947 لە ئۆگاندا دۆزرایەوە، لە دەیان ساڵی رابردوودا لە سەرانسەری جیهاندا ڤایرۆسەکە هۆکاری بڵاوبوونەوەی چەند نەخۆشکەوتنێک بووە، تا ئێستا هیچ دەرمان و ڤاکسینێک دژ بەڤایرۆسەکە و چارەسەری نەخۆشیەکە نیيە.
نيشانەکانی نەخۆشیەکە بریتیە لە (تا، برینی پێست، هەوکردن و سووربوونەوەی چاو و ئازاری ماسولکە)، بەڵام مردن بەهۆیەوە دەگمەنە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش



