
SNN
بەرپرسانی هەواڵگری عێراق باس لەوەدەکەن، رێکخراوی داعش لە باشووری عێراق ریزەکانی یەکدەخاتەوە و ئەوێ بە شوێنێکی گوبجاو بۆ سەرهەڵدانەوەی دەزانێت. گوندنشینەکانی ئەو ناوچەیە دەڵێن چەکدارانی داعش هەموو شەوێک دەچنە گوندەکانەوە و داوای خواردن دەکەن.
بەرپرسێکی هەواڵگری لەوبارەیەوە بە گاردیانی راگەیاندووە: “داعش لە باشووری کەرکوک تا دەگاتە بێجی و سامەڕا، سەریهەڵداوە. چەکدارەکان سوودیان لە سروشتی ناوچەکە بینیووە کە گرد و چیا و سەوزایی هەیە، شوێنێکی ستراتیجییە و بیابانەکانیش لە رۆژئاواوە چەکدارەکان دەگەیەنێتە سوریا، هەرگیز دەستبەرداری نابن”.


بەرپرسانی هەوالگری دەڵێن ژمارەی چەکدارانی داعش لە ئێستادا کەمە و ناگاتە چارەکێکی ئەو ژمارەیەی کە لە سەردەمی بەناو خەلافەتەکەیاندا لە عێراق هەیانبوو.
ئاماژەش بەوەدەکات لە ئێستادا بە هێرشکردنەسەر وێستگەکانی کارەبا و ئاژاوەگێڕییەکانیان، دەیانەوێت ژینگەیەکی گونجاو بڕەخسێنن بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش، ئەوەش بە سوودوەرگرتن لە نیگەرانییەکانی هاووڵاتیان و بێمتمانەیی هاووڵاتیانیش لە حکومەت.

بۆ ئەوە گاردیان لێدوانێکی لە یەکێک لە گوندنشینەکانی باشووری کەرکوک وەرگرتووە کە لە دوایین ئۆپراسیۆنی سەربازی هێزە ئەمنییەکان بۆ تێکشکاندنی داعش دەستبەسەرکرابوو، ئەو پیاوە لەلایەن موقەدەمێک بەناوی ئیهاب جەلیل لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرا و تۆمەتباردەکرا بەوەی کۆمەکی چەکدارانی داعشی کردووە، تۆمەتبارەکە باسی لەوەدەکرد کە هەموو شەوێک داعش دەچێتە ناو گوندەکەیان و داوای خواردن و هاوکاری دەکەن و لەو ناوچەیەش هێزی ئەمنی لێنیە تا هاووڵاتیان بپارێزن.

More News
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
6 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
6 hours لهمهوپێش



