“دەستگيرکراوانی بادينان تۆمەتی پلانی تيرۆرکردنی ئارين مەسرور بارزانيان دراوەتە پاڵ”

بەشدار حەسەن
SNN
ئەمڕۆ دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی تری بادینان لە دادگای هەولێر بەڕێوەچوو، دەستگیركراوان تۆمەتی تیرۆركردنی ئارین مەسرور بارزانی و پەیوەندیكردن بە بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمیان خراوەتەپاڵ.
بەشدار حەسەن پارێزەری دەستگیركراوان سەبارەت بەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ دەستگیركراوان رایگەیاند: “ئەم تۆمەتانە خراوەتە پاڵيان: (لەگەڵ گروپێكی كۆمەڵی مەدەنی گروپیان درووست كردووە، ویستویانەپاڵپشتی لەمستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بکەن، پێشتر پەیوەندیان بە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقەوە هەبووە، ئەوانە هیچی نابێتە تاوان”.
وتيشی “لەكاتی دادگاییكردنەكەدا دادوەر كۆمەڵێك تۆمەتی تری خوێندووەتەوەكە خراوەتەپاڵیان لەوانە: پلانی تیرۆركردنی ئارین مەسرور بارزانی كوڕی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەكاتی چونیا بۆ زانكۆی دهۆك، درووستكردنی گروپ و هێزی چەكداری ، هەوڵدان بۆ تەقەكردن لە پارێزگاری دهۆك ،لەگەڵ ئەمریكی و فەرەنسیەكان كۆنتاكتیان هەبووە، وتویانە ئەمریكیەكان متمانەیان بەم دەسەڵاتە نەماوە بەدوای بەدیلدا دەگەڕێن”.
بەشدار حەسەن پارێزەری دەستگیركراوان ئەوەشی راگەیاند: “لەكاتی دادگاییكردنەكەدا پێنج دەستگیركراوی تریان هێناوە كە كرابوونە شاهید بەسەر ئەم دەستگیركراوانەوە، هەر پێنجیان لەبەردەم دادوەر سوێندیان خواردوو رەتیانكردەوە كە ئاگاداری ئەو پرسانەبن”.
ئەمڕۆ دادگايکردنی چوار لە دەستگيرکراوانی بادينان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەڵام دانيشتنەکە بۆ کاتێکی ناديار دواخرا.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
16 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
23 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
16 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
23 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش



