ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر بەردەوامی لیبڕینی مووچە و دەوامی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر بەردەوامی لیبڕینی مووچە و دەوامی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە
SNN – عەلی حەمە سەعید
وا بڕیارە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆبوونەوەیەكی ئاسایی خۆیدا چەند پرسێكی تایبەت بە لێبڕینی موچە و شێوازی دەوامی فەرمانبەران و پەسەندكردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان كۆببێتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش دڵێت سبەی بڕیار دەدەین بە پێی یاساش دەبێت ئیدارەی سلێمانی پابەندی بڕیارەكانی ئەنجومەنی پارێزگا ببێت.
هۆشیار ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە سبەی سێشەممە لە كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆببینەوە، بە گوێرەی كارنامەی كۆبونەوەكە چەند پرسێكی تایبەت بە پەسەندكردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2021، هەروەها پرسی دەوامی فەرمانبەران و بەردەوامی لێبڕینی موچە تاوتوێ دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكە تایبەتە بە دەنگ دان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ سلێمانی بەسەرجەم قەزا و ناحیەكانییەوە كە بۆ ساڵی 2021 بڕەكەی بریتییە 65 ملیار و 682 ملیۆن دینار، لەگەڵ دەنگدان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ ئیدارەی گەرمیان بەبڕی12 ملیار و 546 ملیۆن دینار”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی ئەوەشی خستەڕوو: “كاتێك حكومەتی هەرێم داوا لە فەرمانبەران دەكات دەوامی تەواوەتی بكەن دەبێت لەبەرامبەریشدا مووچەی تەواوەتیان پێبدرێت، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هەركات حكومەت كۆتایی بە لێبڕینی مووچە هێنا ئەوكات دەتوانێت داوا لەفەرمانبەران بكات دەوامی تەواو بكەن و تەناوب نەمێنێت، بۆیە ئێمە سبەی لەم بارەیەوە بە دەنگدان بڕیاردەدەین بە پێی یاساش دەبێت ئیدارەی پارێزگای سلێمانی پابەندی ئەو بڕیارە بێت كە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە دەردەچێت”.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش



