رێواز فایەق: له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ئاستێكی باشدایه

رێواز فایه‌ق، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، بەرەوپێشچوونەکانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئارامی و سه‌قامگیریی زیاتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات بۆ خه‌ڵكی عێراق به‌گشتی.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی په‌رله‌مانی كوردستان، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی له ئۆلیڤیێ دیكۆتینێ كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان، كرد.
ئەوەشخراوەتەڕوو، له دیدارێكدا باس له دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە میانی دیدارەکەدا، رایگه‌یاند: “له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ئاستێكی باشدایه، هیواخوازین لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش به‌رده‌وام له‌په‌ره‌سه‌ندندا بێت و ئه‌و به‌ره‌و پێشهوهچوونانه له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدایه و ئارامی و سه‌قامگیریی زیاتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات بۆ خه‌ڵكی عێڕاق به‌گشتی”.
لەلای خۆیه‌وه كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان، خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هیوای خواست رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا لێكه‌وت و ئاكامه‌كانی ببێته مایه‌ی خۆشی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی عێراق به‌گشتی.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
14 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
14 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش



