بە بڕیاری راستەخۆ کازمی دوای رووداوی ئاگرەکە سێ بەرپرسی دوورخستەوە

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەکەی پارێزگای زیقار لەباشووری عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کرد بەدورخستنەوە و ڕاگرتنی هەریەکە لە بەڕێوەبەری تەندروستی شارەکە و بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری پارێزگاکە.
نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق (13ی تەممووزی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت:”لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا سەرۆکوەزیران فەرمانی کرد “هەریەکە لە سەدام تەویل، بەڕێوەیەری گشتی تەندروستیی پارێزگای زیقار، عەمید سەلاح حەسناوی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی و مەیسم محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری شاری زیقار، دوربخرێنەوە لە پۆستەکانیان و تا تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان دەست بەسەر بکرێن”.
ئەوە لەکاتێکدایە کەهەردوای رووداوەکە مستهفا كازمی، بهپهله سهردانی زیقاڕی كرد بهمهبهستی لهنزیكهوه بهدواداچون بۆ رووداوهکە و رایگهیاند، لیژنهیهكی لێكۆڵینهوه له رووداوهکە پێكدههێنن.
شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی “ئیمام حسێن”ی تایبەت بە کۆرۆنا له پارێزگای زیقار کەوتەوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 62 کەس بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش هێشتا لەژێر دارو پەردووی نەخۆشخانەکەدان.
More News
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
19 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
19 hours لهمهوپێش



