بەرپرسانی تەندروستی: کۆرۆنای دەلتا هاوشێوەی دڕکەومێکوتە بڵاودەبێتەوە

SNN
بەرپرسانی تەندروستی لە ئەمریکاک هۆشداری لەبارەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکەنەوە و دەڵێن “لە بڵاوبوونەوەدا وەک دڕکەومێکوتە وایە”.
دەزگای رێگریکردن و قەدەغەکردنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: “کۆرۆنای جۆری دەلتا یەکێکە لەو ڤایرۆسانەی کە بە خێراترین شێوە بڵاودەبێتەوە، لەوەدا وەک دڕکەومێکوتە و سوورێژە وایە”.
بەرپرسانی تەندروستی ئەو دەزگایە بە رۆژنامەی واشنتن پۆستیان وتووە: “ئەو کەسانەی کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە بە هەمان هێندەی ئەوانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە دەتوانن ڤایرۆسەکە بگوازنەوە بۆ کەسێکی دیکە”.
لەوبارەیەوە روونیکردووەتەوە کە ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە مەرج نییە تووشی ئەم جۆرەی کۆرۆنا بن بەڵام ئەگەری هەیە هەڵگری ڤایرۆسەکە بن بۆ کەسانی دیکە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
36 seconds لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
36 seconds لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



