
کۆچبەران لەسەر سنووری یۆنان
SNN
حکومەتی لیتوانیا هەوڵەکانی بۆ رێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی کۆچبەرانی نایاسایی چڕکردووەتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا لە چەند رۆژی رابردوودا 171 کۆچبەری عێراقی دەستگیرکردووە کە سنووری بێلاڕوسیایان بڕیووە، دەشڵێت ئامارەکان بە گشتی لە هەڵکشاندان.
حکومەتی لیتوانیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو 171 کۆچبەرەی کە بە نایاسایی لە بێلاڕوسیاوە هاتوونەتە وڵاتەکەوە سەرجەمیان دەستگیرکراون و گواستراونەتەوە بۆ کەمپی دەستبەسەرکردنی کۆچبەران.
دەشڵێت لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا سێ هەزار و 27 کۆچبەر دەستگیرکراون کە بە شێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە وڵاتەکەوە.
هەر لەسەر پرسی کۆچبەران، حکومەتی ئەو وڵاتە لەم هەفتەیەدا بڕیاریداوە کەمپێکی دیکەی پەنابەران بکاتەوە، بەوهۆیەوە خۆپیشاندان لە شاری سالسینینکای ئەنجامدرا و خۆپیشاندەران رێگاکانیان داخست بەو هۆیەوە پۆلیس بڵاوەی پێکردن و هەشت خۆپیشاندەر دەستگیرکران.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



