SNN
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی شاری کۆنیا لە تورکیا دەربارەی کوژرانی خێزانە کوردەکە رايگەياند: “کێشەکە بۆ دوژمندارییەکی 11 ساڵە دەگەڕێتەوە و هیچ سەرداوێک نییە بیسەلمێنێت هۆکاری نەژادی لە پشت شەڕەکەوە بووە.”
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی شاری کۆنیا لە تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، بڵاويکردەوە: “لێکۆڵینەوەی ورد دەستیپێکردووە و لە دوای پشکنینی شوێنی ڕووداوکەش تەرمەکان براونەتە پزیشکی دادوەری و دواتر ڕادەستی کەس و کاریان کراونەتەوە”.
بەگوێری ئەنجامە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوەکان، ئەوە زانراوە کە هۆکاری ڕووداوەکە دوژمندارییەکی 11 ساڵە بووە و لە 12ی ئایاری 2021دا بەهۆی شەڕی نێوان بنەماڵەکانەوە لێکۆڵینەوە لە 16 گومانلێکراو دەستیپێکردوە و شەشیان بە بەندکراوی دادگایی کراون تا ئێستاش دوو کەسیان لە زیندانن.
دەشڵێت، “هەروەها لە 22ی ئایاری 2021دا جارێکی دیکە شەڕ لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا روویداوە و لێکۆڵینەوەکان لە 20 گومانلێکراوی ئەو رووداوەش بەردەوامن”.
دوێنێ میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، خێزنێکی کورد کە لە حەوت ئەندام پێکهاتبوون لەلایەن ژمارەیەک نەژادپەرستەوە لە شاری کۆنيا کوژراون ئەوەش دوای ئەوەی لە زیندان ئازادکراون.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
6 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
6 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 hours لهمهوپێش



