
چهند چهكدارێكى داعش | فۆتۆ: ABCNEWS
SNN
چەکدارێکی داعش کە لەناو ئەو رێکخراوەدا بەرپرسیارێتی ئەمیری پێسپێردرابوو، لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری عێراقەوە لە دیالە کوژرا،
یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند: ” لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا ئەمیرێکی داعش بەناوی ئەبو سەعد ئەلسمین لەلایەن دژە تیرۆرەوە کوژراوە، ناوبراو پێشتر پۆستی ئەمیری بەناو ناوچەی ئەبی زەری غەفاری لە بەرزاییەکانی دەریاچەی حەمرین لە سنووری پارێزگای دیالە هەبووە، کە کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لە دانانی بۆمب و ئامادەکردنی تیرۆریستە خۆکوژەکان”.
ئاماژەی بەوەشداوە ئەو ئەمیرەی داعش ماوەیەکبووە لەلایەن دژە تیرۆرەوە خرابووە ژێر چاودێرییەوە تا لەکاتێکی گونجاودا بکرێتە ئامانج”.
چەکدارانی داعش لە شێوەی شانەی نووستوودا لە چەند ناوچەیەکی عێراق ماون و لە هەوڵی خۆڕێکخستەنەوەدان، ناوبەناو هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتیان و بۆمبی چێندراو دادەنێن، شەوی رابردووش لە شارۆچکەی یەسرب لە باکووری پارێزگای سەلاحەدین ژمارەیەک چەکداری داعش هەڵیانکوتایە سەر پرسەی کەسێک بە کڵاشینکۆف و بیکەیسی دەستڕێژی گوللـەیان لە ئامادەبووانی نێو پرسەکە کرد.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش



