بەرهەم ساڵح و کازمی: هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

SNN
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختییان لەئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی عێراق لەکاتی خۆیدا کردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی لە کۆشکی سەلام کۆبوونەوە و تیایدا جەخت لەوەکراوەتەوە، هەڵبژاردنی پیشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران لە کاتی خۆیدا و لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو پێداویستەکان بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردن ئامادەکراوە بۆ گەرەنتیکردنی پێوانەکانی دەستپاکی و دادپەروەری لە قۆناغەکانی داهاتوودا.
باس لەوەشکراوە، بەئامانجی بەدەستهێنانی خواستی راستەقینەی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو پێویستە بەدووربێت لە ساختەکاری و دەستکاریکردن و یاریکردن بە ئەنجامەکانی.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تاوتوێی ئەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا و گرنگی یەکدەنگی هێزە نیشتمانییەکانی بەرزنرخاند لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و سەرخستنی سەروەری عێراق و بەرژەوەندیی باڵای وڵات.
لەگەڵ ئەوەشدا، باس لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیان و لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش کراوە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
9 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
9 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 hours لهمهوپێش



