لە پێنج کاتژمێردا 12 جار بومەلەرزە لە چەند ناوچەیەکی کوردستان روویدا

بومەلەرزە
SNN
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 12 بومەلەرزە کە گوڕی زۆرینەیان لە سەرووی سێ پلە بە پێوەری ریختەرەوە بوو سێ ناوچەی باشور و رۆژهەڵاتی کوردستانیان هەژاند.
ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران بڵاوی کردەوە، پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە لە ماوەی پێنج کاتژمێردا 12 بومەلەرزە ناوچەکانی خانەقین، کفری و قەسری شیرینیان هەژاندووە.
روونیشیکردوەتەوە، گوڕی هەشت لەو بومەلەرزانە لە سەرووی سێ پلە بە پێوەری ریختەرەوەبوون، کە بەهێزترینیان 3.7 پلە بووە .
روودانی ئەو ژمارە زۆرە لە بومەلەرزە لە ماوەیەکی کەمدا، بە ئاماژەیەک بۆ ناجێگیری پلێتەکانی نێوان ئەو سێ ناوچەیەی باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



