
SNN
نازم دەباغ، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە تاران ڕایگەیاند: “بە بانگهێشتی فەرمی حکومەتی ئێران، شاندێکی حکومەتى هەرێم سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و ئامادەیی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەبن”.
نازم دەباغ نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە لێدوانێکيدا ڕاگەیاندووە: ” ئێران بە فەرمی بانگهێشتنامەی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە تا شاندێکی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئيبراهيم ڕەئيسی سەرۆککۆماری نوێی ئەو وڵاتەدا بەشداربن و بۆ ئەو مەبەستە شاندێک لە هەرێمەوە دەچنە تاران”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “شاندەکەی هەرێم پێکدێن لە کوێستان محەمەد، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف، حەمەى حەمەسەعید، وەزیرى ڕۆشنبیرى و وەزیری حکومەت بۆ کاروباری پەرلەمان”.
بڕیارە لە چەند ڕۆژى داهاتوو ئیبراهیم ڕەئیسى وەک هەشتەمین سەرۆککۆمارى ئێران، سوێندى یاسایی بخوات کە لە 19ى حوزەیرانى 2021 لە هەڵبژاردنەکانى ئێران ڕێژەی 61.95% دەنگى بەشدربووانى ئەو وڵاتەى بە دەستهێنا.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
10 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
10 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
12 hours لهمهوپێش



