
SNN
پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى چوار باندى راگەیاند، کە بەناوى ساغکردنەوەى دۆلارى لیبیەوە بەزەبرى چەک پارەیان لەخەڵک سەندووە.
هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان راگەیاند، دواى مانگێک بەدواداچوون لەسەر بنەماى چەند سکاڵایەک ئەو باندانە دەستگیرکراون کە هەستاون بە لێسەندنى پارە بەشێوازى رێگرى.
روونیشیکردەوە، ئەو کەسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان “دۆلارى لیبی” یان دەخستەڕوو، خەڵکیان بانگدەکرد بۆ شەقامى 120 مەترى و 150 مەترى دواتر بەزەبرى چەک پارەیان لەو هاوڵاتییانە دەسەند.
هۆگر عەزیز جەختیکردەوە، تا ئێستا چوار باندى لەو شێوەیە کە بانگەشەى مامەڵەى دۆلارى لیبی یان کردووە دەستگیرکراون، لەکاتێکدا هیچ دۆلارێکى لەو جۆرە بوونى نییە.
باسى لەوەشکرد، ئەندامانى باندەکان دانیان بەوەداناوە کە سی هەزار دۆلار و دوو ئۆتۆمبێلیان لە هاوڵاتییان سەندووە.
وتەبێژى پۆلیسى هەولێر داوایکرد سزاى ئەو کەسانە سوکنەکرێت و بە سزاى خۆیان بگەیەنرێن، کە لەلایەن پۆلیسەوە بە ماددەى 442 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش



