پارێزەرێک: ئەو کەسەی تاوانبارێک داڵدە بدات، هێندەی داواکراوەکە تاوانبارە

دادگا و رهوتى دادوهرى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
پارێزەرێک باس لەوەدات، بە پێی یاسا هەر کەسێک تاوانبارێک داڵدە بدات، تاوانەکەی هێندەی کەسی داواکاراو و تاوانبارە.
پارێزەر کارزان سەلام بە SNNی راگەیاند: بەپێی ماددەی 111 ی ساڵی 1969 لە یاسای سزادانی عێراقی هەرکەسێک تاوانبارێک داڵدە بدات، ئەو کارەی بە تاوان دادەنرێت.
وتیشی، هەر بە گوێرەی یاسا، تاوانی ئەو کەسەی داڵدەی تاوانبارێک دەدات، هێندەی تاوانی داڵدەدراو و داواکراوەکەیە.
سەبارەت بە سزای داڵدەدانی تاوانبارانیش وتی: “بە پێی جۆری تاوانی تاوانبارەکە، سزای ئەو کەسەی داڵدەی داوە جیاوازە، بۆ نمونە ئەگەر کەسێک بکوژێک داڵدە بدات، وەک ئەوە وایە، کە خۆی تاوانی کوشتنەکەی کردبێت و سزاکەشی هەمان ئەو سزایەیە کە سەر بکوژەکەدا دەسەپێت”.
ئەمەش لە کاتێکدایە بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی رەسمی یەکێیی نیشتمانیی کوردستان: “لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە داڵدەدانی تاوانباران و تێوەگلاوان لەکەیسی گەندەڵی ھەمە جۆر کە دادگا بەرەسمی داوای کردوون”.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
13 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
14 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
13 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
14 hours لهمهوپێش



