بافڵ تاڵەبانی: بەھیچ شێوەیەک رێگەنادرێت ھێزەکانی یەکێتی بۆ مەرامی شەخسی بەکاربھێنرێن

SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە کۆڵۆنێل ئەشیڵ، لێپرسراوی هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق و سوریا و کۆڵۆنێڵ فڕانچ، جێگرەوەی داهاتووی.
لەدیدارێکدا کۆڵۆنێل ئەشیڵ، لێپرسراوی هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق و سووریا بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و کۆڵۆنێڵ فڕانچ، جێگرەوەی داهاتووی ناساند و سوپاسی یەکێتی کرد لەبەرامبەر ھاوکاری و پشتگیری بەردەوامی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەشداری کاریگەریان لەجەنگی سەرکەوتن بەسەر داعشدا.
ھەر لەدیدارەکەدا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان بهگشتی و هەماهەنگی و ھاریکاری نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان تاوتوێكرا. جەخت لە مەترسی جموجوڵەکانی پاشماوەی تیرۆریستان کرایەوە و هەماهەنگی و هاوکاری هەموو هێزەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەیان بە پێویست زانرا.
لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی وەفدی میوانی کرد کە ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە بەرقەراکردنی ئاسایش و ئارامی لە ھەرێم و عێراق و ھیوای خواست ھەردووکیان لە ئەرکی نوێیاندا سەرکەوتووبن. دووپاتی لەبەردەوامی ھاریکاری و ھەماھەنگی زیاتری لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان کردەوە لەپێناو سەقامگیری سیاسی و ئاسایش لەناوچەکە.
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی دۆخی ناوخۆی حیزب رایگەیاند، لەمەودوا رێڕەوی رێکخراوەیی بەڕێگایەکی تەندروستدا تێدەپەڕێت و بەھیچ شێوەیەک رێگەنادرێت ھێزەکانی یەکێتی کە ھێزی نیشتمانی و جێی متمانەی ھەموولایەکن بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندی تایبەت بەکاربھێنرێت. دەبێت لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و رێنماییەکاندا ئەرکە سەربازییەکانیان رابپەڕێنن و کارەکانیان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا بێت. لەو چوارچێوەیەشدا ھاوکاری زیاتری ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەبین لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
14 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
15 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
14 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
15 hours لهمهوپێش



